بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی کوردستان لەئێران و هەردوو زانکۆی مالایاو یونیزا لە مالیزیاو زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان کوبونەوەیەکی ئەنجامدا.
زانكۆی راپەڕین، بەهەردوو لیژنەی زانستی كە پێکهاتووە لە بەڕێزان: (پ.ی.د. سامی ناجی سوادی ، پ.ی.د. عبد الرحمن عزیز مصطفی، پ.ی.د.شیماء رشید محمد) و لیژنەی ئامادەکاری (م.محمد عزیز مصطفی، م.پێشڕەو حمە حمە) بەشداری دەکات.
ئەم کۆنفڕانسەکە بڕیارە لەمانگی ( ئاداری ٢٠٢١) ئەنجام بدرێت، بۆیە لێرەوە توێژەران ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان و رێكارە زانستییەكان، بەشداری بكەن لەكۆنفرانسەكەدا.
بۆ بینینی مەرج و رێنماییەكانی كۆنفڕانس كلیك لەم بەستەرە بكەن