مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.576) بڵاوكردەوە.
مامۆستا هاوژین محێدین مامۆستا لەبەشی باخداری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان لەزانكۆی راپەڕین، بەماڵپەڕی زانكۆی راپەڕینی وت: كە تازەترین توێژینەوەیان لەگۆڤاری (Sustainability) بەناونیشانی (Influence of Treated Wastewater Irrigation on Soil Nutritional-Chemical Attributes Using Soil Quality Index) كە لەتوێژینەوەكەدا لەکاریگەری ئاودان بەئاوی ئاوەڕۆی پاکژکراو لەسەر تایبەتمەندیە خۆراکی و کیمیایەکانی خاک لەڕێگەی بەکارهێنانی خاکیان كۆڵیوەتەوە.
گۆڤارەكە لەچارهکی دووهمی ریزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایەو لەلایەن دامەزراوەی (MDPI) چاپ و بڵاودەبێتەوە، گۆڤارەكە له ماستهر لیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم بەستەرە بكەن:
https://www.mdpi.com/2071-1050/13/4/1952