ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بۆ یەکەمین جار گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕێبوار ئەرسەلان محمد) لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەرین ئەنجامدرا.
تێزی دکتۆراکە دەربارەی " کاریگەری فێرکردنی نەخۆش بۆ هەندێک لە دەرئەجامەکانی کۆڵۆنبینی (ناضورى كۆڵۆن)، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ناضوری کۆڵۆنیان بۆ ئەنجام دەدرێت" بوو .
جێی ئاماژەیە، یەکەم تێزی دکتۆرایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پسپۆری وردی پەرستاری کۆئەندامی هەرس و هەناوبینی ئەنجامدرابێت.
هەروەک دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستی لەسەر ئاڕگیومێنتەکانی دکتۆرانامەکە، ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
- پ.د. محمد عمر محمد
زانکۆی سلێمانی/کۆلێژی پزیشکی/ سەرۆکی لیژنە.
- پ.د. محمد عبدالرحمن شێخانی
زانکۆی سلێمانی/کۆلێژی پزیشکی/ئەندام.
- پ. ی.د. یوسف محمد گەردی
زانکۆی هەولێری پزیشکی/کۆلێژی پەرستاری/ ئەندام.
- پ.ی.د. ڕووناک نعمەاللە حسێن
زانکۆی هەولێری پزیشکی/کۆلێژی پەرستاری/ ئەندام.
- پ.ی.د. بەرزان محمد محمدامین
زانکۆی ڕاپەڕین/کۆلێژی پەرستاری/ ئەندام.
- پ.ی.د. سەمیر یونس لافی
زانکۆی ڕاپەڕین/کۆلێژی پەرستاری/ ئەندام و سەرپەرشتیار
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، پیرۆزبایی لە ناوبراو دەکەین، هیواخوازین هەمیشە سەرکەوتووبێت لە پڕۆژە و کاری زاننستی و بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی زیاتری زانکۆی ڕاپەڕین .