مامۆستایەکی بەشی كیمیا لە كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دکتۆرای لە پسپۆڕی كیمیا بەدەستهێنا.
رۆژی (5 – 2 – 2021) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستا ( دارا محمد عزیز) لە پسۆڕی كیمیا بە ناونیشانی (synthesis, spectroscopic, characterization and biological activity of new series B-lactam , 4-thiazolidinone and 1,3-oxazepine derivatives fro sulfathiazole drug) لە بەشی كیمیای کۆلێژی پەروەردە لەزانکۆی سەڵاحەدین ئەنجامدرا.
توێژینەوەكە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر جلال عزیز، سەرپەرشتیكرابوو.