مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی زانستی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (16.971) بڵاوكردەوە.
دكتۆرە كەژاڵ شێخ محمد ابراهیم، مامۆستا لەبەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی بەناونیشانی (Mutation and selection explain why many eukaryotic centromeric DNA sequences are often A + T rich ) لەگۆڤاری (Nucleic Acids Research) بڵاوكردەوە كە گۆڤارێكی ئاسبەرزی زانستیەو لەچارەكی یەكەمی گۆڤارە زانستیەكاندایەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین ناوەندی دیكەی بڵاوكردنەوەی زانستی نێودەوڵەتی ئیندێكس كراوەو لەلایەن دامەزراوەی (Oxford Academic) چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
گرتە لەم بەستەرە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://academic.oup.com/nar/advance-article/doi/10.1093/nar/gkab1219/6470688