ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەشی تاقیگەی زانستی پزیشكی لەکۆلێژی زانستی زانکۆی راپەڕین، وێركشۆپێكی بەناونیشانی “Application of biotechnology of in medicine (Red biotechnology)” رێکخست .
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین كتێبێكی بڵاوكردەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەناونیشانی (POLYMORPHISM OF THREE LOCI INFLUENCE ON GROWTH TRAITS IN LOCAL QUAIL) لەگۆڤاری (IRAQI JOURNAL OF AGRICULTURAL SCIENCES) بڵاوكردەوە.
مامۆستا كەریم مەولود حمد مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی لەكۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی دەربارەی سێ جینی باڵندەی هەوێردەی خۆماڵی ئەنجامدراوە دەرەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە لە هەوێردەی خۆماڵی فرەجۆری بۆماوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە بەرهەمی گۆشت و ئەم توێژینەوەیە بۆ لایەنی پراکتیکی سوودی یەکجاری زۆری هەیە لە بواری هەڵبژاردنی باوان لەسەر ئاستی DNA بۆ زیادکردنی وەچەکانیان و بەرهەمی گۆشتی هەوێردە.
گۆڤاری (IJAS) لە سکۆپەس و كلاریڤەیت ئیندێكسەو لەچارەكی دووەمی رانكی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەلایەن دامەزراوەی ELSERVER بڵاودەبێتەوە.كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://doi.org/10.36103/ijas.v54i2.1720
هەڵبژاردەی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین گەیشتن بە یاری کۆتایی
لە یارییەکانی خولی تۆپی پێی یاریگای فوتساڵ کە بۆ زانکۆ و پەیمانگا و خوێندگاکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوانەوە ڕێکخرابوو، هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین دوای تۆمارکردنی پێنج سەرکەوتن خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی خولەکە و لەو یارییەدا ڕووبەڕووی مامۆستایانی فێرگەی ڕانیە دەبنەوە .
بابەتی تر...
- زانكۆی راپەڕین بەشی پڕۆگرامسازی و ئینفۆڕماتیكس دەكاتەوە
- لەزانكۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و داهاتووی کاری پەرستاری ڕێکخرا
- سیمپۆزیۆمی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لەنێوان گۆڕینی دیمۆگرافی و چارەسەری دەستوریدا بەڕێوەچوو
- سیمینارێکی زانستی دەربارەی “ئاڵوگۆری خوێندکارانی پەرستاری و کاری پەرستاری لە پۆڵەندا و ئەوروپا”پێشکەشکرا