پرۆگرامی خوێندنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەكردنی بەردەوام نزیك دەبێتەوە لە كۆتایی و پرۆگرامی كردەیی تازە خەریكە دەست پێدەكات. لەو ڕوانگەیەوە، بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتان دەكەین بۆ بەشداریكردن لەپڕۆگرامی نوێ لەسەر ڕەوشی خوێندنی باڵا بۆ گەشەی بەردەوام، كە ئامانجی ئەوەیە لێكۆڵینەوە بكات لەسەر فاكتەرە هەنوكەییەكان لە پشتگیریكردنی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا، ڕێكخراوە ناحكومیەكان و پلانڕێژی دەربارەی ئەوەی چۆن بتوانین دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا‌و كۆمەڵگاو پلانكاری هەڵسەنگێنین و بەرەو پێشیانبەرین.
یەكێتی زانكۆكانی جیهان، كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی رێكدەخات
بڕیارە رۆژانی 28-30/2015، یەكێتی زانكۆكانی جیهان كە زانكۆی راپەڕین ئەندامی هەمیشەیی یەكێتییەكەیە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەسەر بەجیهانیكردنی خوێندنی باڵا ببەستێت.
كۆنفرانسەكە بەسەرپەرشتی و هەماهەنگی زانكۆی سیێنا لەشاری سێنای ئیتالی بەڕێوەدەچێت و تیایدا تیشك دەخرێتە سەر بواری بەجیهانیكردنی خوێندنی باڵا‌و.
خۆتۆماركردن لەبەرواری 18/5/ 2015 تا 21/10/ 2015دەبێت.
بۆ زانیاری زایاتر دەبارەی ناوەڕۆكی كۆنفرانسەكەو بڕی پارەی تێچوو و شوێنی خۆتۆماركردن لەم سایتە وە بڵاودەكرێتەوە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا .
http://www.iau-aiu.net/civicrm/event/info?reset=1&id= 601
رۆژانی كۆنفرانس: (28/10/2015- 30/10/2015)
شوێن: زانكۆی سیێننا
پەیوەندی: 33145684806 +
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
په‌ڕینه‌وه (عبور) ته‌نها بۆ یه‌ك وانه ده‌بێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا وه‌ك ساڵانی پێشوو په‌ڕێنه‌وه (عبور) ته‌نها بۆ یه‌ك وانه بێت، ئه‌و بڕیاره له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا هات، كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/9/2014) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عه‌لی وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی له ناوەراستی مانگی ڕابردوو ژمارەیەك خوێندكار/ قوتابی له گردبونه‌وه‌یه‌كیاندا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی داوایان له وه‌زاره‌ت كرد وانه‌ی په‌ڕینه‌وه له وانه‌یه‌كه‌و بكرێت به‌دوو وانه‌ی ساڵانه، ئه‌و داواكارییه‌ی قوتابی/ خوێندكاران ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/9/2014) له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بەڵام له ئاكامدا ئه‌و داواكارییه‌ی قوتابیان/خوێندكاران پەسەند نەكرا و پەڕینەوە تەنها یەك وانەیە بۆ هەر قوتابی/ خوێندكارێك وه‌ك خۆی مایه‌وه.