University of Raparin Logo

کاتی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٢/ ١٠ /٢٠١٤ ی دیاریکرد بە دەستپێکردنی ساڵی نوێ ی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.

فوئاد علی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی بالا بە سایتی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگەیاند : بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دروستبووە دەستپێکردنی دەوامی خویندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی کوردستان لە وادەی خۆی دوادەکەوێت بۆ ڕۆژی ١٠/١٢/ ٢٠١٤ واتا دەوامی خوێندن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی دوای جەژنی قوربان دەستپێدەکاتەوە .

 

 

 

زانكۆی ئەمریكی لەبەیروت پێنجەمین كۆنفرانس لەسەر كاریگەری فێركردن و فێربوون لەخوێندنی باڵا رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری فێركردن و فێربوون، سیستەم و ناوەرۆكی پڕۆسەكانی زانیاری تەكنۆلۆژی و پڕۆگرامی تواناكانی گفتوگۆكردن لەزانكۆی ئەمریكی لەبەیروت 'پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر كاریگەری فێركردن و فێربوون لەخوێندنی باڵادا' رێكدەخات لەرۆژانی 6-8/2/2015 لە كامپەسی زانكۆكەدا. لیژنەی كۆنفرانسەكە ئەندامانی فاكەڵتیەكان بانگهێشت دەكات لە لوبنان، خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا، هەروەها بۆ پەسەندكردنی پێشنیارەكان تا پێداچونەوەی بۆ بكرێت لەپڕۆگرامی كۆنفرانسەكەدا. بەرنامەی كۆنفڕانسەكە پەیوەندی دارە بەئەندامانی فاكەڵتی و هەر ئارەزوومەندێكی تر لەناو زانكۆ كە ئارەزوومەندە بۆ خوێندن لەبواری وانەووتنەوەو فیركردن لەخویندنی باڵا، كۆنفرانسەكە كاردەكات بۆبەخشینی دەرفەتی بونیادنانی پەیوەندی پێشكەوتوو لەنێوان ئەندامانی زانكۆ لەسنوری هەرێمیی و نێودەوڵەتی. سەرەڕای ئەنجامدانی توێژینەوەو كۆڕوكۆبونەوە لەچوارچێوەی بەرنامەی كۆنفڕانسەكەدا، كۆنفڕانسەكە بەر لەدەستپێك وۆركشۆپ و قسەكردن لەخۆدەگرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن http://www.aub.edu.lb/conferences/etlhe/Pages/index.aspx

بۆ پەیوەندیكردن ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. Tel: 00961 1 362811 OR Tel: 00961 1 350 000 extension 3046

 

 

 

 

دەرفەت بە کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەدرێت بۆ خوێندنی ماستەر

چاپکردن ئیمەیڵ

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە ڕۆژی ٧/ ٩ / ٢٠١٤  بڕیاردرا بە ڕەخساندنی دەرفەتی بەخشینی (٥) نمرە لە کۆنمرەی دەرچونی بەکالۆریۆس بە کەس و کاری پلەیەکی شەهیدان و ئەنفال کراوان ( باوک، دایک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا )، بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا / ماستەری ناوخۆیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤- ٢٠١٥ ). واتە ئەوانەی کە کۆنمرەیان لە (٦٠) یان زیاترە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەو مەرجەی کە بەڵگەی فەرمی پەسەندکراو لە لایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال کراوان پێشکەش بکەن کە کەس و کاری شەهید و ئەنفالن .

مەرجی پێشکەشکردن بۆ ئەو خوازیارانە هەمان مەرجە گشتیەکانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا، جگە لە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی، کە ئەگەر خوازیارەکە لە خوێندنەکە وەرگیرا، دەبێت لە سالی یەکەمی خوێندنی ئەکادیمی دا ئەو مەرجە دەستەبەر بکات .