ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، تیروپشکی خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕاکێشرا .
لە خولەکەدا (١٦) تیپ بەشداری دەکەن کە پێکهاتوون لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی ڕانیە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی ٣٠-١-٢٠٢٢ یەکەم یاری خولەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەنێوان خوێندکارانی بەشی بیرکاری و بەشی فەلەسەفە بەڕێوەبچێت.
سیمپۆزیۆمێك دەربارەی شێوازەکانی ههڵسهنگاندنی وانهوتنهوهو جێبهجێكردن لهباخچهی منداڵان بەڕێوەچو
ئەمڕۆ یەكشەممە (23 – 1 – 2022) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێك دەربارەی شێوازەکانی ههڵسهنگاندنی وانهوتنهوهو جێبهجێكردن لهباخچهی منداڵان لەلایەن بەشی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەهاوكاری یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رانیەو پشدەر رێكخرا.
دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەکەن.
دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، رۆژانی (22 و 23- 1- 2022) بەشداری كۆنفڕانسێکی زانستی نێودەوڵەتیان کرد بەناونیشانی (
1st International Conference of Applied Computing & Smart Cities (ICACS21)) کە لەلایەن زانکۆی نۆڵج رێكخرابو.