University of Raparin Logo

ئاگاداری سەبارەت بەدەوام لەزانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

 
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ دەكاتەوە، كە رۆژانی سێشەممەو چوار شەممەو پێنج شەممە (18 و 19 و 20 – 1-2022) لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی خوێندن و كارگێڕی لەكاتژمێر (9:30)ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.
 
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

 
روژى چوارشەممە (16 کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)، له‌هۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماسته‌رنامەی توێژەر (هێمن حسێن محمد) خوێندکاری ماستەر لەجوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین بەناونیشانی (نواندنی كارتۆگرافی بۆ دیاردە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانی ئاوزێڵی توەسوران) ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

روژى چوارشەممە (12 کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)، له‌هۆڵی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پەرەپێدان لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماسته‌رنامەی توێژەر (نەورۆز حەمەد علی) خوێندکاری ماستەر لەبه‌شی ميژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەناونیشانی (ناوەڕۆكە كۆمەڵایەتییەكان لەدەقەكانی ئایینی زەردەشتیدا-لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە) ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت