رۆژانی ١٠/٣/٢٠٢١ بۆ ١٨/٤/٢٠٢١، خولێکی ڕاهێنان بۆ نزیکەی ٢٥ مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەشی دەرونزانی و پەروەردە بەڕێوەچو كە ماوەی خولەکە ٢٤ کاتژمێر بو لەماوەی شەش هەفتەدا.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا
رۆژی (29ی نیسانی 2021) گفتۆوگۆى تێزى دكتورای، بەڕێز مامۆستا (هەرێم حسن) مامۆستا لەبەشی مێژوی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بهناونيشانى (سیاسهتی ئهمهریكا بهرانبهر بهعێراق 1968-1979) لەكۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین ئهنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.
زانكۆی راپەڕین سیمینارێكی هاوبەشی رۆشنبیری دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پڕۆسەی كوتان رێكدەخات
كاتژمێر (9)ی شەوی سێشەممە (27ی نیسانی 2021) لەرێگەی گووگل میتەوە، ناوەندی مەشوورە بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان بەهاوكاری كۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد بۆ زانستە مرۆییەكان و زانكۆی بەغداو كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێكی رۆشنبیری بەناونیشانی ڤایرۆسی كۆرۆناو پڕۆسەی كوتان رێكدەخەن.