رۆژانی ١٠/٣/٢٠٢١ بۆ ١٨/٤/٢٠٢١، خولێکی ڕاهێنان بۆ نزیکەی ٢٥ مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەشی دەرونزانی و پەروەردە بەڕێوەچو كە ماوەی خولەکە ٢٤ کاتژمێر بو لەماوەی شەش هەفتەدا.
ئامانج لە کردنەوەی خولەکە ئامادەکردنی ستافی وانەبێژی کۆلێژو بەشی ناوبراو بو بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢. خولەکە لەشەش تەوەری سەرەکی پێکهاتبو کە ناوەڕۆكی جێبەجێکردنی سیستەمەکەیان لەخۆگرتبو. تەوەرەکانی خولەکە بریتی بوون لە: ناساندنی بۆڵۆنا پرۆسێس، تازەکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، ناونانی بابەتەکانی خوێندن و نوسینی باسی بابەتەکان، دابەشکردنی کرێدیت و پێدانی ئەرک بەخوێندکاران، ئامرازو جۆرەکانی هەڵسەنگاندن و هەروەها بەکارهێنانی کڵێشەی تایبەت بە کۆرسبووک و دابەشکردن و تۆمارکردنی نمرەی خوێندکاران.
خولەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچو و وانەکان لە لایەن ستافێکی ڕاهێنراوی نێودەوڵەتییەوە وترانەوە.
شایەنی باسە زانکۆی ڕاپەڕین ماوەی سێ ساڵە پرۆسەی بۆڵۆنا لەبەشێک لەکۆلێژ و بەشە زانستییەکان جێبەجێدەکات و ساڵانەش، بەپێی پلان، بەش و کۆلێژی زیاتر پرۆسەکە جێبەجێدەکەن.