University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەساڵیادی راپەڕین و كارەساتی ٢٤ - ٤ی شاری قەڵادزێ

چاپکردن ئیمەیڵ

دەڤەری پشدەر لەمێژوی خۆیدا هەڵگری شوناسی لانكی شوڕش و جوڵانەوە نەتەوەییەكانی باشوری كوردستان بوە، لەدوایئەوەی زانكۆی سلێمانی گوازرایەوە بۆ شاری قەڵادزێ و شارەكەو خەڵكی دەڤەرەكە بەروحێكی شۆڕشگێڕانەوە زانكۆكەیان لەئامێز گرت، بەداخەوە رژێمی بەعسی فاشیست لەرۆژی (٢٤ ی نیسانی ١٩٧٤)، بەفڕۆكەی جەنگی و چەكی ناپاڵمی قەدەغەكراو شاری قەڵادزێی بۆردومانكردو لەئەنجامدا چەندین مرۆڤی مەدەنی و خوێندكارو مامۆستای زانكۆی سلێمانی لەقەڵادزێ بریندارو شەهیدكرد.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین و دەزگای مرۆیی مام، یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دو شەممە (12ی نیسانی 2021) وەفدێكی دەزگای مرۆیی مام بەسەرۆكایەتی بەڕێز (فەلاح سەلاح) سەرۆکی دەزگاكەسەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیان لێكرا.
لەكۆبونەوەیەكدا تاوتوێی هەماهەنگی و كاری پێكەوەی نێوان زانكۆی راپەڕین و دەزگای مرۆیی مام كرا.
دواتر یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوانی زانكۆی راپەڕین و دەزگای مرۆیی مام، واژۆكرا كە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەنجامدانی كارو پڕۆژەی هاوبەش و هەماهەنگی زیاتری هەردوولا لەداهاتودا.

زانكۆی راپەڕین، وێبینارێكی نێودەوڵەتی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

كاتژمێر (9)ی شەوی (6ی نیسانی 2021)، وێبینارێكی نێودەوڵەتی دەربارەی (ژن لەجیهاندا) لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ كارو بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین رێكخرا.

لەسەرەتای وێبینارەكەدا (لیزا كوێستان) خوێندكاری بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، سەرەتا چەند زانیارییەكی دەربارەی وێبینارەكە پێشكەشی ئامادەبوان كرد.
دواتر پێشكەشكارانی وێبینارەكە كە چەند خوێندكارێكی نێودەوڵەتی بون لەوڵاتانی ئیتاڵیاو ئیسپانیاو ئوردن و فەلەستین، و عێراق ئەزمونی خۆیان بۆ ئامادەبوان باس كردو باسیان لەباردۆخی مافی ژن لەوڵاتەكانیان كرد.