مامۆستا (بختيار عثمان خضر) مامۆستا لهبهشی جوگرافياى كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانکۆی ڕاپهرین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانكۆكانی كوردستان لهگۆڤاری (Environment, Development and Sustainability) بەناونیشانی (Runoff estimation using SCS-CN and GIS techniques in the Sulaymaniyah sub-basin of the Kurdistan region of Iraq) بڵاوكردەوە.
كۆلێژی پەرستاری وێركشۆپێكی زانستی رێكدەخات
بڕیارە كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی رۆژی (8 – 6 – 2021) كۆلێژی پەرستاری بەمەبەستی ڕێکخستن و برەوەپێشبردنی ناوەڕۆکی وانەکانی پەرستاری پێگەیشتوان، وێركشۆپێكی زانستی رێكبخات.
بەشی کارگێری لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی بڵاوکردەوە
لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی کارگێڕی/ئێواران لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی دەکاتەوە، كە دەتوانن لەكاتژمێر (5)ی ئێوارەی ئەمڕۆ (30ی ئایاری 2021)ەوە لەرێگەی ئیمەیڵی زانكۆوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی وەرزی دووەم/ ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) وەربگرنەوە.