University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆ، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین.

دیارە نەورۆز وەک تاکە جەژنی نەتەوەییمان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلەکەمان قوربانی گەورەی داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی.

درێژەی بابەت

پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیکردنى زمان و ئەدەبی کوردی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

دوای ئەوەی لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆژەی بە نێودەوڵەتیکردنی زمان و ئەدەبی کوردی پەسەندکرا، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەستیپێکرد.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتی (۲۰۱۷/۳/۱٥) بەسەرپەرشتی "د.ئامانج سەعید" ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دیوانی وەزارەت کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا کە "د.جوان جەلال" بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان و، ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی ئامادەیبون تاوتوێی لایەنەکانی پڕۆژەکە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی کرا.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوارەم لە گشت بەشەکانی زانكۆی ڕاپەڕین

بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی‌ و مەعریفی خوێندكاران، ‌و هاندان‌ و راهێنانیان لەسەر توێژینەوەی زانستی ‌و دروستكردنی توێژەری سەركەوتوو، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كار‌وباری خوێندكاران بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ، (یەكەمین كۆنفرانسی زانستی خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین) سازدەكات، بۆیە لە ئێستاوە داوا لەو خوێندكارانە دەكەین كە ئارەزومەندن بە (توێژینەوەی دەرچوون)یان لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربن، رەچاوی ئەم مەرج‌و رێنماییانە بكەن:

۱- بابەتی توێژینەوەكە جێبایەخی ژیان‌ و كۆمەڵ بێت.
۲- توێژینەوەكە لەسەر بنەمای زانستی‌ و بەڕەچاوكردنی رێنماییەكانی (رێبەری توێژینەوەی دەرچوون لە زانكۆی راپەڕین) ئەنجامدرابێت.
۳- خوێندكاری توێژەر توانای پێشكەشكردنی توێژینەوەكەی بە پڕۆگرامی (پاوەرپۆینت) ‌و خستنەڕوی داتا ‌و شرۆڤەكردنی بابەتەكەی هەبێت.
٤- لەو بەشە زانستییانەی كە رێیان پێدراوە، خوێندكاران دەتوانن بە (۲) یان (۳) خوێندكار توێژینەوەیەك ئەنجام بدەن.

رێكەوتە گرنگەكانی كۆنفرانس:

 دواكات بۆ پێشكەشكردنی توێژینەوەكە بە لیژنەی زانستی بەش: ۲۰۱۷/٥/۱۰
 كاتی ئاگادار كردنەوەی پەسەندكردنی توێژینەوەكە: ۲۰۱۷/٥/۱٥
 دواكات بۆ ئەنجامدانی چاككردنی داواكراو لە توێژینەوە پەسەندكراوەكاندا: ۲۰۱۷/٥/۱۷
 دواكات بۆ پێشكەشكردنی توێژینەوەكە بە شێوەی (پاوەرپۆینت) بە لیژنەی ئامادەكاریی كۆنفرانس: ۲۰۱۷/٥/۲۰
 رۆژی كۆنفرانس: ۲۰۱۷/٥/۲٤