University of Raparin Logo

زانکۆی راپەرین سیمپۆزیۆمێک ئەنجامدەدات

 بە چاودێری بەرێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.مۆفق خالید ابراھیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان یەکەمین سیمپۆزیۆمی زانستی خۆی بە ناونیشانی ( ئایین و ئایینزاکانی کورستان، لەنێوان ململانێ و پێکەوە ژیاندا) لە بەرواری ۲۰۱۷/٥/۷ ئەنجامدەدات، لە سیمپۆزیۆمەکەدا بوار دەرەخسێنرێت بۆ گشت توێژەرانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ئەوەی بابەتەکانیان لە چوار چێوەی تەوەرەکانی سیمپۆزیۆم بەشێوەی سیمینار پێشکەش بکەن.

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە خولێکی رۆشنبیری هێنا

دوای مانگێک لە کردنەوەی خولێکی رۆشنبیری بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لەلایەن زانکۆی راپەڕینەوە، کۆتایی بە خولەکە هات.

دوای ئەوەی لەسەر داوای (بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و رێبەریکردنی مەعنەوی) سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، خولێکی رۆشنبیری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی راپەڕین بۆ ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین کرایەوە، کە لە ماوەی چوار هەفتەدا چەندان بابەتی گرنگ لە بوارەکانی (مێژوو، سیاسەت، کارگێڕی، فەلسەفەی ئاکار، جیۆپۆلەتیک، سەلامەتی پیشەیی، یاسایی) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی راپەڕینەوە بۆ بەشداربووان وترانەوە.

درێژەی بابەت

لەبەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دا

بەسەرپەرشتى "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەئامادەبونى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سێنتەرى ڕۆشنبیرى و جڤاکى زانکۆى دهۆک بەڕێوەچوو.

لەو کۆبونەوەیەدا کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۳/۸ ئەنجامدرا، لە چەند تەوەرێکى جیادا گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى پەیوەست بە خوێندکاران و خوێندنى باڵا تاتوێکران و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

درێژەی بابەت