University of Raparin Logo

شوقەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دابەشدەکرێن

لیژنەی شوقەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مەمۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە هەڵدەستێ بە دابەشکردنی ئەو شوقانەی لە ئێساتادا بەتاڵن بە پێی ئەم ڕیزبەندییەی خوارەوە .

سەرەنج

١- هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک ڕەخنەی لە شێوازی دابەشکردنەکە هەیە پێویستە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆ بکات، بە پێچەوانەوە دوای یەک هەفتە شوقەکان دابەشدەکرێن بەپێی ڕیزبەندیەکە.
٢- ئەو مامۆستایا و فەرمانبەرانەی بۆ پێدانی شوقە ناویان دەرچووە و کەموکوڕی لە پێداویستیەکانیان هەیە ، پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک کەموکوڕیەکانیان تەواو بکەن بە پێچەوانەوە مافی پێدانی شوقەیان نامێنێت .

درێژەی بابەت

گفتوگۆی ماستەرنامە

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٧/٣/١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (رزگار خضر طه) بە ناونیشانی (ئاسایشی ئاو له‌هه‌رێمی كورستانی عێراق) ئەنجامدرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (رزگار خضر طه) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری جوگرافیا ، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.

لیژنەی گفتوگۆ :

درێژەی بابەت

زانکۆی جەینی ئیسپانیا ٢٩٧ زەمالەی بەکالۆریۆس و ماستەر پێشکەش بە خوێندکاران دەکات

زانکۆی جەینی ئیسپانیا ٢٩٧ زەمالەی خوێندن بەکالۆریۆس و ماستەر پێشکەش بە خوێندکاران دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧، ئامانج لەم زەمالەیە بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندکارانی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی جەین.زانکۆکە یەکێکە لە زانکۆ گشتییەکانی وڵاتی ئیسپانیا لە جەین لە ئەندەلوسیا، ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٩٣ بە بڕیاری ژمارە ٥ پەرلەمانی ئەندەلوسیا دامەزراوە.

درێژەی بابەت