کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٣/٨، خوێندکارانی بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی راپەڕین، دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەیان ئەنجامدا.
فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو ، تیایدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی لەلایەن خوێندکارانی بەشی کیمیاوە ئەنجامدران.
زانکۆی ڕاپەڕین، کۆنفرانسی" ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا " بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٣/٨، بە سەرپەرشتی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ٢٦ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین و ڕۆژی ٨ی مارس دا، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری گرووپی کچانی کتێب، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی کۆنفرانسی”ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا” ئەنجامدا .
"دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان" لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین
ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٣/٢٠١٧ لە بیست و شەشەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١، زانكۆی راپەڕین بە هەماهەنگی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ڕاپەڕین، "دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان" لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ ئەنجامدا.
ئەم دیدارە لەسەر مەزنترین ڕووداوی مێژوویی هاوچەرخی گەلی كورد و لێکەوتەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سازکراوە، هەروەك لە دیدارەکەدا (٩) بابەتی جیاواز لە رەهەند و ڕوانگەی جیاوازەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکران .
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم دیدارە دەرخستنی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڕاپەڕینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان .
شایانی باسە، لە لە سێ پانێڵی دیدارەکەدا (٩) بابەتی جیاواز لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و شارەزا و چالاکانی مەدەنی پێشکەشکران .