بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین لەئاگادارییەکدا ھەلی کار رادەگەیەنێت، هەڵگرانی بڕوانامەی (به‌كالۆریۆس و دبلۆم) ئاگادار دەکاتەوە، كۆمپانیای حه‌یات بۆ ئاوی كانزایی و خواردنه‌وه گازییەکان (لقی ڕانیه) پێویستی به‌سه‌رپه‌رشتیاری فرۆشتن هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی گەشەپێدانی توانای فرۆشیاره‌كان و مه‌شق پێكردنیان لهناوكۆمپانیا.
ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مین جار (دیداری جیهانی شكسپر) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌خنه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و ڕێكخراوه‌كانی ئه‌و بواره‌و زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌گه‌رێت و، ڕایگه‌یاند: له به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی كه كوردستان له بواری خوێندنی باڵا له به‌ریتانیا ئه‌نجامیداوه ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاست چاوه‌ڕوانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (ئه‌نگه‌س مه‌كی) كۆنسڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان هات، كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (٢٠١٥/١٢/٢٢) هاورێی له‌گه‌ڵ (ده‌یڤید بارلۆی) به‌ڕێوه‌به‌ری(British Council) له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كردبوو.
ئەو خوێندکارانەى کوردى زمانى دایکیان نیە، دەبێت فێرى زمانى کوردى بن
فوئاد عەلى ڕاگەیاند: ئەو خوێندکارانەى کە زمانى کوردى زمانى دایکیان نیەو، لە زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن فێرى زمانى کوردى دەکرێن.
ئەو ڕاگەیاندنەى فوئاد عەلى سەرۆکى لێژنەى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى بۆ زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیى لێژنەکەیاندا هات، کە پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (22 / ١٢ / ٢٠١٥) لە هۆڵى (ڤیدیۆ کۆنفرانس) لە دیوانى وەزارەت بۆ خستنەڕوى ئاکامى کارى لێژنەکەیان و، خستنەڕوى وردەکارى وانەکە ڕێکخرابوو.
لەو چوارچێوەیەدا فوئاد عەلى وتى: لە ماوەى ڕابردودا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زاستى فرمانیدا بەپێکهێنانى لێژنەیەک بۆ ئامادەکردنى دانانى وانەى خوێندنى زمانى کوردى بۆ ئەوانەى کە زمانى دایکیان کوردى نیە، فوئاد عەلى ڕونیشیکردەوە وەزارەتەکەمان وەک پڕۆژەیەکى نەتەوەى لە بابەتەکە دەڕوانین، چونکە کوردستان فرە پێکهاتەیە، ئەم وانەیەش بۆ ئاشنا بونە بەکەلتورو کەلەپورى کوردى، لەهەمان کاتدا پڕۆژەکە سودى بۆ پڕۆژەى دەوڵەتى کوردیش دەبێت.