University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگرێت

 ڕۆژی سێ شەممە ١٧ /١٢/ ٢٠١٣ ڕۆژی ئاڵای کوردستان بوو ، زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ئەو مەبەستە مەراسیمێکی سازکرد .بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران یادی رۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت و بەدەم سرودی ئەی رەقیبەوە ئاڵای كوردستان لە ناو كەمپی تازەی زانكۆ بەرز كرایەوە و دواتر لە وتەیەكدا سەرۆكی زانكۆ باسی لەو قوربانیدانانەكرد لە ماوەی رابردوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان دراوە ، داوای لەخوێندكارانی زانكۆ كرد كە بە ئەمەك و وەفادار بن بەرامبە بەو ئاڵایە

 

 

 

زانکۆی ڕاپەڕین ئامێری( ئاناتۆمەیج ) ی نمایشکرد

سکوڵی پەرستیاری / زانکۆی ڕاپەڕین وەک یەکەمین زانکۆ لە عێڕاقدا بە بەرزترین کوالیتی و ڤێرژن نوێترین ئامێری ئاناتۆمەیجی نمایشکرد .
ئاناتۆمەیج ( توێکاری بۆ هەموو ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ ) دەکات ، ئەم ئامێرە (٥) ساڵە دروستکراوە بەڵام دوو ساڵە بە پێشکەوتوویی دروستکراوە تا ئێستا (٤٠) ولات ئەو ئامێرەی بەکارهێناوە .

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی دەکاتەوە

 زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی دەکاتەوە . لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠١٣  ئەنجامدرا ، رەزامەندی درا بە زانکۆمان لەسەر کردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەر بۆ بەشی کوردی  (زمان و ئەدەب ) بۆ هەر بوارێک (٣) سێ کورسی  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤  بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە .

 

  • پێشکەشکردن و داخوازی لە ٢١ /١٢/٢٠١٣ – ٣٠/١/٢٠١٤
  • تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ٥/٢/٢٠١٤
  • ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکان لە ١٥/٢/٢٠١٤
  • سکاڵا و تانەگرتن لە ١٦/٢ – ٢٢/٢ / ٢٠١٤
  • ١/٣/٢٠١٤ سەرەتای وەرزی یەکەمی خوێندنی ماستەر