University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین سەردانی یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیای کرد

لە بەرواری ٢٦/١١/٢٠١٣سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز(پ.د.محمد علی عبداللە)سەردانی ڕێکخراوی زانکۆکانی جیهان و یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیای کرد لە ئەستەنبوڵ. زانکۆی ڕاپەڕین ئەندامێکی فەرمی یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیا و ڕێکخراوی زانکۆکانی جیهانە. لە پێناو باشترکردنی پەیوەنیەکان لەگەڵ زانکۆی (ئایدنی ئەستەنبوڵ) و ئەندامانی تری یەکێتیەکە، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین سەردانی یەکێتی زانکۆکانی ئۆراسیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی یەکە و بەرپرسانی زانکۆی ئایدن کۆبۆوە بۆ باسکردنی گەشەپێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ هەردوولادا.

دوای کۆبونەوەکان سەرۆکی زانکۆی راپەڕین سەردانی کامپی زانکۆی ئایدنی کرد  و بەشەکانی زانکۆکەی بەسەرکردەوە.

شاندی زانکۆی سەد ساڵەی شاری وان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد

ڕۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٣شاندێک لە زانکۆی YÜZÜNCÜ YILی شاری وان لە باکوری کوردستانەوە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد. شاندەکە بەسەرۆکایەتی د.پەیامی باتال سەرۆکی زانکۆ و یاوەری بەڕێوبەری تۆمارگا و چەند پڕۆفیسۆرێکی زانکۆکە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد. دوای پێشوازیکردنێکی گەرم لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.د.محمد علی عبداللە) و ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین ، هەردوولا کۆبوونەوە و باسی پەیوەندیە ئەکادیمی و زانستیەکانی کانی هەردوو زانکۆ کرا، هەروەها باسی پەیوەندیە کلتوریەکانی هەردوو شاری وان و ڕانیە کرا.

درێژەی بابەت

دوو پۆست لە زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و پۆستی ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی ڕادەگەیەنێت ، هه‌ر به‌ڕێزك ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه‌ ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات .

مەرجەکان :

١-هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرابێت.

٢- نازناوی زانستی له‌ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.

٣- خزمه‌تی ئه‌كادیمی له‌ (10) ده‌ ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

٤-زانینی زمانی بیانی (به‌تایبه‌ت ئینگلزیزی) هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ره‌خسێنێت‌ .

تێبینی :

هەر بەڕێزێک مەرجەکانى تێدایە و ئارەزوو دەکات دەتوانێت (سى.ڤی) یەکەى بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ بنێرێت.

 (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.g) .                             

دواکات بۆ پێشکەشکردنى (سی.ڤی)یەکان تا کۆتایى دەوامى رێکەوتى  10/1/2014 ده‌بێت.