ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠١٣ سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین ناوی خوێندکارانی کاندیدکراو بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا / ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ لە سکوڵی پەرستاری ڕاگەیاند ، هەر پێشکەشکارێکیش سکاڵای لەسەر ئەنجامەکان هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بکات بە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
ناوی خوێندکارانی کاندیدکراو بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا / ماستەر بۆ ساڵی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ لە سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین :
١- ئومێد حمە ڕەشید محمد ئەمین ٧٤.١٢ Community Health Nursing
٢- ژینۆ ڕەئوف علی ٧٣.٥٧ Adult Nursing
٣- پێشڕەو خدر ئیبراهیم ٧١.١٨ Adult Nursing
٤- دڵنیا عمر علی ٦٩.١٤ Community Health Nursing
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات .
وە هەروەها پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و موسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کەوا ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی شادی و سەروەری بۆ گەلەکەمان و هەموو ساڵێك بە خێر و خۆشی.
پ.دکتۆر محمد علی عبدلڵە
سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
ڕێکخراوی (IREX ) سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد
وەفدێکی ڕێکخراوی IREX بەسەرپەرشتی بەڕێز (LORI MASON) بەڕیوەبەری پڕۆژەی IREX لە عێراقدا ، کە تایبەتە بە زانکۆ دورە دەستەکان لە ناویشیاندا زانکۆی ڕاپەڕین ، هەلەبجە و زاخۆ هەڵبژێردراون بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەی گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لە بواری ڕێگاکانی وانە وتنەوەو ئەنجامدانی توێژینەوەدا، هەروەها گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆیی و بواری بەڕێوەبردن لە زانکۆدا .