وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت 28ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی دەوامی رەسمی زانكۆ وپەیمانگاكانە
یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی راپەڕین خەڵاتکران
رۆژی ١٨/٩/٢٠١٣، بەسەرپەرشتی پ.د. محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ھەریەک لەجێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و راگری فەکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتییەکان خەڵاتی وەزارەتی پەروەردە بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆی راپەڕیندا دابەشکراو رێزیان لێنرا.
زانکۆى ڕاپەڕین پڕۆژەى گەشەپێدانى تواناى مامۆستایان دەخاتە بوارى جێ بەجێ کردن
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى 17/9/2013 ئەنجومەنى زانکۆى ڕاپەرین لەکۆبوونەوەیەکدا ڕەزامەندى دەربڕى بەکارکردن لەسەر ( پڕۆژەى گەشەپێدانى تواناى مامۆستایان) لەبوارى توێژینەوە و خێراکردندا بۆ ساڵى خوێندنى 2013-2014 ، جێى سەرەنجە پڕۆژەکە ماوەى شەش مانگ دەخایەنێت و سەرجەم مامۆستایانى زانکۆ بەشدار دەبن تیایدا .