University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

رۆژی (3/ 3 / 2022)، له‌كۆلێژی زمانی زانكۆی سەڵاحەددین، گفتوگۆی تێزی دكتۆرای مامۆستا (خوناو سلێمان پیرۆت) بەناونیشانی (The Role of Discourse Analysis in Sign Language with Reference to English and Kurdish) بەڕێوەچو و لەدوای گفتوگۆ تێزەكە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە وەرگیرا.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی رێكخست

لەهەفتەی چالاکی هۆشیاری گەشەپێدانی بەردەوامی ۲۰۲۲دا بەشی یاسا و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لەزانكۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخەن.

وێركشۆپەكە بەهاوکاری فاکەڵتی یاسای زانکۆی "سەینت کلیمێنت ئۆهریدسکی مەکدۆنیا باکوور، و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پەیمان ڕەمەزان مامۆستا لەبەشی یاسا بەناونیشانی گەشەپێدانی بەردەوام ڕیکدەخرێت، كە وێركشۆپەكە بەشێکە لەهەفتەی چالاکیەکانی دامەزراوەی ((University Global Coalition لەلایەن زانکۆی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا سەرپەرشتی دەكرێت.

درێژەی بابەت