پاڵپشت بەبڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناو ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەشێوازی دەوامکردن لەزانکۆكاندا، سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا:
١- وانەخوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکان دەبێتە ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی و خوێندنی ناوکەمپەس لەرۆژی (1 – 4 – 2021) ەوە دەوەستێت.
٢- وانە پراکتیکیەکان لەناو کەمپەس بەردەوام دەبن بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان .
٣- سەرجەم پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەناو کەمپەس بەردەوام دەبن، بەپێی ئەو خشتەیەی لەکۆلێژەکان و بەشە زانستییەکان دانراوە، بەڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
٤- بەشەناوخۆییەکان تەنیا بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە دەبن کە خاڵەکانی (٢ ، ٣) دەیانگرێتەوە.
٥- هەڵسەنگاندنی ڕاهێنانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم لەهەردو کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت بەردەوام دەبن لەناو کەمپەس.
٦- سەرجەم چالاکییە زانستیەکانی وەک سیمینارو کۆنفرانس و وێرکشۆپ و سیمپۆزیۆم و چالاکییەکانی تایبەت بەوێنەی دەرچونی خوێندکاران ڕادەگیرێن .
٧- ئەم بڕیارانەی سەرەوە وەک خۆیان بۆ خوێندنی باڵاش لەزانکۆمان جێبەجێدەکرێن .
٨- ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (١-٤-٢٠٢١) تا ڕۆژی (١٠-٤-٢٠٢١) و دەرکردنی ڕێنمایی و بڕیاری نوێی لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن.
(هیوای سەلامەتی و تەندروستیی باش بۆ هەمو لایەک)
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین