University of Raparin Logo

ئاگاداریەک لە کتێبخانەی ناوەندی زاکۆی ڕاپەڕینەوە

1.سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی زانکۆ ئاگاداردەکەینەوە، کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمان لە ماوەی پشوی بەهارەدا کراوە دەبێت لە ڕۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە، لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ تاکو پێنجی ئێوارە، لە پێناو دەستکەوتنی سەرچاوەی زانستی بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکانیان.

2. هەر خوێندکارێک سەردانی کتێبخانە دەکات پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکات و دەمامک ببەستێت.
3. ئەو خوێندکارانەی لەماوەی یاسایی کتێبەکانیان نەگەڕاندوتەوە، لەماوەی سێ ڕۆژدا بیانگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی خوێندکارانی تر لەو سەرچاوانە سودمەندبن، بەپێچەوانەوە مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین.

كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن وچاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی)یەكان دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان، بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەرو مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (150.000) سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت

كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری پاككردنەوەی بینای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەبواری پاكردنەوە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان، بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەتەندەرو مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (250.000) دوو سەد وپەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە و سەرجەم خەرجیەكانی تری تەندەر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت