University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی خولێك دەربارەی پێکهاتەکانی پانتۆگرافی دەكاتەوە

بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی کورت دەربارەی پێکهاتەکانی پانتۆگرافی لەبەرواری 19-02-2023 تا 21-02-2023 ئەنجامدەدات.

خولەکە لەبەشی ئەندازیاری شارستانی (هۆڵی وانەوتنەوە) بەڕێوەدەچێت.

درێژەی بابەت

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە

لیژنەی گازندە دوای پێداچونەوە و ووردبینی کردنی ئەو گازندانەی کە لەلایەن خوێندکارانەوە لە ئەنجامەکان درابوو بۆ خولی یەکەم لە وەرزی پاییزەی خوێندنی بەیانیان + ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوەبوون:
 
ئەنجامی گازندەی بەیانیان + ئێواران
 

بانگەواز بۆ دابینكردنی ئامێری تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆیی و بیانی) دەكاتەوە، كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، تەندەری دابینكردنی ئامێری تاقیگەیی بۆ هەرسێ تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی (خاك، میكانیكی شلەكان، هایوەی مواد[ڕێگاوبان] ) هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی کەمگیری گشتی نهێنی، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و تایبەتمەندە لە كارەکە و مۆڵەتی كاركردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر تەندەرەکە و وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (75.000) حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت