University of Raparin Logo

تۆماری گشتی زانکۆی راپەڕین لیستی سێیەمی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی ڕاگەیاند

لەگەڵ ئاماژەدان بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢١٧٠٩) لە بەرواری (٢٨-١١-٢٠٢٢)، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بەنوسراوی ژمارە(٦٣٧٣) لیستی سێیەمی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە سیستەمی (پارالێڵ + ئێواران) ڕاگەیاند .

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ دابینكردنی ئامێری تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای(ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارەدا، پرۆژەی ( دابینكردنی ئامێر بۆ تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ هەرسێ تاقیگەكانی (خاك، میكانیكی شلەكان، هایوەی مواد(ڕێگاوبان) ) ڕادەگەیەنێت و سەرجەم برگەكانی دەرخستەی پڕۆژەکە لە خوارەوە هاوپێچی بانگەوازنامەکە کراوە، بۆ بەرچاورونی بەشداربوان بە ناوەرۆكی كاری داواكراو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ (CV) تایبەت بە كۆمپانیاکەی بەشێوەی سكان بۆ سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان لەنهۆمی زەمینی بنێرێت یاخود بۆ ئیمەیڵی هاتوو لە خاڵی پێنجەم.

درێژەی بابەت

ڕاوندی حەوتەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی لە زانكۆی راپەڕین دەستیپێدەکات

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خولی پێداگۆجی دەکاتەوە، ئەوانەی لە خوارەوە لە لیستی هاوپێچدا ناویان هاتووە، سبەی دوو شەممە بەرواری ٢٨-١١-٢٠٢٢، ڕاوندی حەوتەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات.

درێژەی بابەت