سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین ناوی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و وە (دەرچووانی) سەرجەم کۆلێژو بەشەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ رادەگەیەنێت، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئینتێرنشیپ پرۆگرام ٢٠٢٣ بەشدار دەبن.سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئایریکس IREX) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت رادەگەیەنێت کە بریتین لە (٤١) دامەزراوە و (209) خوێندكار لەسێكتەرو پسپۆڕی جیاواز راهێنانیان پێدەكرێت بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەشێوازی ئامادەبوون .كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ دۆزینەوەی ناوەكانتان.
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە
لیژنەی گازندە دوای پێداچونەوە و ووردبینی کردنی ئەو گازندانەی کە لەلایەن خوێندکارانەوە لە ئەنجامەکان درابوو lن بۆ خولی یەکەم لە وەرزی بەهارەی خوێندنی بەیانیان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوەبوون: ئەنجامی گازندەی بەیانیان
ئاگاداری بۆ دەرچووانی ناوچە جێناكۆكەكان لەزانكۆی راپەڕین
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەكەین كە ناویان لەهەردوو لیستی هاوپێچدا هاتووە لەماوەی یەك هەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی (User Name) و (Password).
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
بابەتی تر...
- ناونووسین بۆ خولی ١٠ ی فێرکاریی، لە سەنتەری زمان دەست پێدەکات
- خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان دەتوانن نمرەكانی سیمستەری دووەم خولی یەکەم وەربگرنەوە
- زانكۆی راپەڕین بابەتەكانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بڵاوكردەوە
- زانكۆی راپەڕین ئامادەكاری بۆ خواردنی بەربانگی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان دەكات