University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە كەمپەسی ڕانیە

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٢١) لە هەرێمی کوردستان-عێراق ماددەی(١٢ / برگەی دووەم) ، دوای ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری (کۆمپانیا و بەڵێندەرەكانی) كردەوە کە خاوەن مۆڵەتی کارکردنن لەم بوارەدا، کە بەکرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و پڕۆسەی زیادكردنی بۆ ئەنجامدرا، دواتر لە ماوەی دیاریكراوی یاسایی خستنەسەر (ضم)ی بۆكرا لەلایەن بەشداربویەكی زیادكردن و لەمبارەوە ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی جێبەجێكرا، بۆیە ئاگاداری بەشداربوانی زیادكردنی پێشوو دەكەینەوە كە خستەسەر بۆ ئەم زیادكردنە كراوە و پێویستە بۆ زیادكردنی نوێ پایەندی ئەو ڕێكەوتانەبن كە لە بانگەوازەدا هاتوە، هەروەها هەر بەڵێندەرێكی نوێ كە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی نهۆمی زەمینی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ناوبراو، و بۆ کڕینی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/هۆبەی خەرجیەکان لە نهۆمی یەکەم بکات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەک لە مەرج و ڕێنماییەکان بەرامبەر بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و سەرجەم خەرجیەكانی ئەم كارە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی کێبڕکێ.

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ بەكرێدانی كۆشكی كافتریای كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتیەكان و پەروەردەی بنەرەت لە كەمپەسی ڕانیە

پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵیندەر)ێک دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا و بەڵیندەر)ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ .

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ بەكرێدانی كۆشكی كافتریا لە کۆلێژی زانست و دوو بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە

پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێک دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا و بەڵێندەر)ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ .

درێژەی بابەت