University of Raparin Logo

خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان دەتوانن نمرەكانیان وەربگرنەوە

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێژەکە دەکاتەوە کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢، لەدوای کاتژمێر ١٠ی ئەمشەوەوە ڕادەگەیەنێت.

درێژەی بابەت

ئاگاداری سەبارەت بەخولی حەوتەمی پێداگۆجی لەزانكۆی راپەڕین

زانكۆی راپەڕین، مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لەحەوتەمین خولی پێداگۆجی بڵاودەكاتەوە:
1- خولەکە لەناو کامپەس بەڕێوەدەچێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) ڕۆژ بەشێوەی تیۆری و ڕووبەڕوو و (2) ڕۆژ بەشێوەی پڕاکتیکی دەبێت.

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ بەكرێدانی كۆشكی كافتریای كۆلێژی پەروەردە و یەك بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ

پشت بەست بە (ماددەی ١٢ برگەی ٢) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢١)ی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بۆ جاری دووەم ئاگاداری گشت (کۆمپانیا و بەڵێندەر)ێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كۆشكی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و (كۆمپانیا یان بەڵێندەر )ی تایبەتمەندە لەم بوارەدا، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٠٫٠٠٠) سی هەزار دیناری عێڕاقی كە ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، سەرجەم خەرجییەكانی ئەم کارە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ .


١- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری (٣٠/٨/٢٠٢٢) دەستپێدەکات تاوەكو بەرواری (١٣/٩/٢٠٢٢) كۆتایی دەوام.

٢- لە ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێكەوتی (١٤/٩/٢٠٢٢) كاتژمێر (١١:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (كۆلێژی پەروەردە) دەكرێت، وە هەمان ڕێکەوت كاتژمێر (١٢:٠٠)ی سەرلەبەیانی زیادكردن بۆ كۆشكی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ) دەكرێت، ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو زیادكردنەكە دەكرێت.

٣- زیادكردنەكە لە سەرۆكایەتی زانكۆ/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان دەكرێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینی باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ بەرامبەر كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان.

٤- دانانی بارەمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (٣،٧٥٠،٠٠٠) سێ ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێڕاقی بۆ كافتریای كۆلێژی (پەروەردە) وە بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دیناری عێڕاقی بۆ كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ).

٥- بەشداربوو پێویستە تا ڕێكەوتی (١٣/٩/٢٠٢٢) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن و وێنەیەك لە کۆپی(پێناسی کەسی، مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و ڕێنمایی، پسولەی بارەمتەی سەرەتایی) بێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت بەشداری زیادكردن بكات.

٦- بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت (www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لەڕێگەی ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).