University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادایی

زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی (وێژەی و زانستی ) دەکات, کە زانکۆمان دوو لیژنەی پێکهێناوە لە ڕانیەو قەڵادزێ بە مەبەستی هاوکاریکردنی خویندکاران لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین کەمپەسی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان - تاقیگەی کۆمپیوتەر لە ڕانیە و کەمپەسی فاکەڵتی پەروەردە - هۆڵی ئینتەرنێت لە قەڵادزێ  بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین یان ڕاستکردنەوەی هەلە .

ئاگاداری بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی راپەڕین

ئاگاداری مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە کە ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر یان مامۆستایان ھەیە، و وانەی زمانی ئینگلیزی دەڵێنەوەو دەیانەوێت فۆڕم پڕبکەنەوە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ھاوبەشیپێکردنی رێکخراوی (IREX)، ئەوا ئاگاداریان دەکەینەوە کە دوا کات بۆ وەرگرتنەوەی فۆڕمەکان کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٩/١١/٢٠١٤، دەبێت.
پێویستە فۆڕمەکان بەشێوەی سۆفت کۆپی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکان بکرێن.

زانکۆی ڕاپەرین خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوە دەکاتەوە

ئاگاداری مامۆستایانی زانکۆمان دەکەین، ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار کردووەو فۆڕمیان پڕکردۆتەوە، خولی رێگاکانی وانە وتنەوە دەست پێدەکات روژی سێ شەممە ٤  / ١١/ ٢٠١٤  کاتژمێر ٢ ی دوای نیوەرۆ لە لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان.