University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی زانکۆمان

سەرجەم خوێندکاران ئاگادار ئەکەینەوە کە لە کۆبووبەوەی ئەنجومەنی زانکۆ لە بەرواری (٢٣ / ٩/ ٢٠١٤ ) تەوەری دووەم /کاروباری زانستی بڕیاردرا بە پەسەندکردنی (ڕێبەری توێژینەوەی دەرچوون) / بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان ، وە ئەم ڕێبەرە لە ساڵی (٢٠١٤- ٢٠١٥ ) جێ بەجێ دەکرێت .

بۆ داگرتنی ڕێبەری توێژینەوەی دەرچوون ئێرە کلیک بکە

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی دەکات کە ناویان لە خوارەوە هاتووە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٤ کاتزمێر (٩) ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و  زمان ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی ( speaking and Writing)  .

بۆ بینینی ناوەکان ئێرە کلیک بکە 

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان

زانكۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەكاتەوە لەهەردوو فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەبەشەكانی (كوردی ، عەرەبی ، كۆمپیوتەر و بیركاری ، مێژوو ، جوگرافیا ، فەلسەفە) بەزووترین كات ئەم پێداویستسانەی خوارەوە بهێنن بۆ تۆمارگای گشتی زانكۆمان ، بە مەبەستی دروستكردنی بڕوانامەی دەرچوون بەنمرە بۆ ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوون ، دوا مۆڵەت ڕۆژی ٢٠١٤/١٠/١٥یە بۆ هێنانی پێداویستییەكان

پــیــداویــســتیـیـەكان :
١- (٤)وێنەی ملەوەنی پاسپۆرت.
٢- كۆپی پاسپۆرت یاخود ئەوانەی پاسپۆرتیان نیە پێویستە سپێڵی ناوی سیانیان بەدروستی لەفۆڕمی داواكاری بڕوانامەدا بنووسن .
تێبینی / ئەگەر خوێندكار لەبەر هەر هۆیەك نەیتوانی پێداویستییەكان تا بەرواری ٢٠١٤/١٠/١٥ بگەیەنێتە تۆمارگای گشتی زانكۆمان ، ئەوا تۆمارگا ناچار دەبێت بە وێنەی كۆن و سپێڵی ناوەكەت كەپێشتر لەخوێندكار وەرگیراوە ، بڕوانامە بۆ خوێندكاران دروست بكات .