ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ١٧/ ١٢ / ٢٠١٤ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانكۆی ڕاپەڕین و بە ڕێوبەرایەتی وەرزش و چالاكی هونەری زانكۆی ڕاپەرین، مەراسیمی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و بەخشینی بڕوانامەی وەفا بەخانەوادەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێكدەخات.
بۆ ئەو مەبەستە ئاگارداری سەرجەم مامستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین دەكەین كە بەجل و بەرگی كوردییەوە بەشداری مەراسیمەكە بكەن .
شوێن : فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان
كاتژمێر : ١٠ سەرلەبەیانی
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سکوڵی پەرستاری
سکوڵی پەرستاری زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی پەرستاری دەکات، ڕۆژی شەممە ٢٠ / ١٢ / ٢٠١٤ یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەبێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرجەم خوێندکاران ئەنجام دەدرێت.
ئاگاداری بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شی ناوخۆیی وه‌ربگرن
ئاگاداری خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆی ڕاپه‌رین ده‌كه‌ین، بۆ وه‌رگرتنی به‌شی ناوخۆیی پیویسته خوێندكار سه‌ردانی هۆبه‌ی به‌شی ناخۆیی قه‌لادزی بكات، ئه‌و پیداویستیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت:-
١. كۆپی هه‌ویه ( ڕه‌نگاو ڕه‌نگ )
٢. كۆپی جنسیه ( ڕه‌نگاو ڕه‌نگ)
٣. كۆپی فۆمی خۆراك ( رٍه‌نگاو ڕه‌نگ)
٤. كۆپی كارتی زانیاری ( ڕه‌نگاو ڕه‌نگ)
٥. (٣) سێ وینه
تیبینی / ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه كاتژمێر (٢)ی دوانیوه‌رۆ به‌شی ناخۆیی دابه‌ش ده‌كرێت.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ژماره مۆبایلی لێپرسراوی به‌شی ناوخۆیی كۆران و كچان له‌قه‌ڵادزی
07702153500 - 07501110470