ئاگاداری لەبواری ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی كە پسپۆڕیان هەیە لە لەبواری ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكاندا ئاگادار دەكاتەوە كەوا هەڵدەستیت بە بەكرێدانی كاری (ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكانی بەشی ناوخۆیی زانكۆمان لە ڕانیە و قەڵادزێ) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ٢٤/ ٨ / ٢٠١٤ تا ٢/ ٩ / ٢٠١٤ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بۆ وەرگرتنی مەرجەکان .
تێبینی /
١. ماوەی كاركردنی تەنها بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ دەبێت كە لە ڕۆژی دەست بەكاربوونەوە تا ٣٠ / ٦ / ٢٠١٥ دەبێت.
٢. كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە كارەكە وەردەگرێت.
٣. لەگەڵ گەڕاندنەوەی خستنەڕوو (عرض) پێویستە بەڵێندەر بڕی (1,000,000) یەك ملیۆن دینار بە شێوەی نەختینە وەك بارمتەی سەرەتایی، وێنەیەك لە مۆڵەتی فەرمی كاركردنی كۆمپانیا، ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ئەمساڵ كە قەرزدار نیە كە لەكۆمپانیاكانی ناو هەرێم دەرچووبێت، وێنەیەك لە كارە ئەنجامدراوەكانی كۆمپانیا لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٤.دوا كات بۆ گەڕانەوی خستنەڕووەكان (عرض) رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (3/ 9 / ٢٠١٤) كاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، وە لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر 11:30 ی سەرلەبەیانی خستنەڕووەكان دەكرێنەوە ، لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی.
بەكرێگرتنی خزمە تگوزاری ئینتەرنێت
بۆ/ هەموو كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی خزمە تگوزاری ئینتەرنێت
بابەت/ بەكرێگرتنی خزمە تگوزاری ئینتەرنێت
زانكۆمان پێویستی بە بەكرێگرتنی خزمە تگوزاری ئینتەرنێت هەیە بۆماوەی (6) شەش مانگ ، هەركۆمپانیایەك دەیەوێت بەشداری بكات پێویستە لە ڕۆژانی (19/8/2014) بۆ (26/8/2014) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانکۆ بكات بۆ وەرگرتنی مەرجەكان، دواكات بۆ گەڕانەوەی خستنەڕووەكان (عرض) ڕۆژی (27/8/2014) كاتژمێر (11:00) پێش نیوەڕۆ، هەروەها كاتژمێر (11:30) هەمان ڕۆژ بەئامادەبوونی كۆمپانیاكان (عرضه كان) دەكرێنەوە لەبەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی
پێویستە كۆمپانیای بەشدار بوو (پێناس، مۆڵەتی فەرمی كاركردن، یان بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا، پشتگیری باجی دەرامەد و بڕی (1000,000) یەك ملیۆن دینار وەكو بارمتەی یاسایی بهێنێت
email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
tel: 07480624187
مەرجەكان لێرە داونلۆد بكە
ئاگاداری بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ئەو کۆمپانیاو بەڵێندەرانەی کە پسپۆڕیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاککردنەوە ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی کەمگیری گشتی نهێنی بۆ تەندەری پاککردنەوەی بیناکانی (فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان ، فاکەلتی پەروەردەی بنەرەت ، بینای بەشی ناوخۆیی لە ڕانیە ) و تەندەری پاککردنەوەی بیناکانی (فاکەڵتی پەروەردە ، بینای بەشی ناوخۆیی لە قەڵادزێ ) .
هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٤ تا ٢٦ / ٨ / ٢٠١٤ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی بکات بۆ کڕینی تەندەر .
تێبینی:
١. نرخی هەر تەندرێک (١٥٠٠٠) پانزە هەزار دینارە کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
٢. کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
٣. مەرج نیە زانکۆ بە کەمترین نرخ ڕازی بێت.
٤. ماوەی کارکردنی تەنها بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ دەبێت کە لە ڕۆژی دەست بەکاربوونەوە دەست پێدەکات تا ٣٠ / ٦ / ٢٠١٥ .
٥. مەرجەکانی تەندەر لە ناو خودی تەندەرەکەدایە .
٥. لەگەڵ تەندەری گەڕێنراوە پێویستە ( بڕی ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار بە شێوەى نەختينە وەک بارمتەی سەرەتایی)، وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی کارکردن(پۆلێنی کۆمپانیا)، ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ئەمساڵ کە لە بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی کۆمپانیاکانی ناو هەرێم دەرچووبێت، وێنەیەک لە کارە ئەنجامدراوەکان لەگەڵ پشتگیری ئەو لایەنەی کارەکەی بۆ ئەنجامدراوە . هەر تەندەرێک یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.
٦. دوا کات بۆ گەڕانەوی تەندەرەکان رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٨/ ٨ / ٢٠١٤) کاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، وە لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ١١:٣٠ ی سەرلەبەیانی تەندەرەکان دەکرێنەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین