سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، ئەو (کەس و کۆمپانیا) یانەی کە لەبواری چێشتخانە و ئامادەکردنی خواردندا کاردەکەن و مۆڵەتی فەرمییان هەیە ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کەمگیری گشتی بۆ بەکرێدانی کافتریای بیناکانی (فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕانیە، فاکەڵتی پەروەردە لە قەڵادزێ)، هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با لە ڕۆژانی (١٠/ ٨/ ٢٠١٤) تا (٢٤/ ٨ / ٢٠١٤) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارايي بکات بۆ وەرگرتنی تەندەرو بڕینی وەسڵی کڕینی تەندەر.
تێبینی:
١. نرخی هەر تەندرێک (١٥٠٠٠) پانزە هەزار دینارە کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
٢. کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
٣. مەرج نیە زانکۆ بە کەمترین نرخ ڕازی بێت.
٤. ماوەی بەکرێدانەکە بۆ ماوەی یەک ساڵە.
٥. لەگەڵ تەندەری گەڕێنراوە پێویستە ( بڕی ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار بە شێوەى نەختينە وەک بارمتەی سەرەتایی، وێنەی ئەسڵی و کۆپی مۆڵەتی فەرمی کارکردن، ناسنامەی باری کەسی، نوسراوی باجی دەرامەت کە بۆ ئەمساڵ قەرزدار نیە، سیڤی کەسەکە کە لێهاتویی و کاری هاوشێوەو شارەزایی کەسەکە لە بواری کارەکەدا بسەلمێنی) هەر تەندەرێک یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.
٦. دوا کات بۆ گەڕانەوی تەندەرەکان رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٦/ ٨ / ٢٠١٤) کاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، وە لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ١١:٣٠ ی سەرلەبەیانی تەندەرەکان دەکرێنەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین