University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین پێویستی بە گواستنەوەی راژەی (٢) فەرمانبەر ھەیە

زانکۆی راپەڕین پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (٢) فەرمانبەر ھەیە لەبوارەکانی (کۆمەڵناسی) و (تەندروستی و کۆمەڵ). بەم مەرجانەی خوارەوە :
١. پێشکەشکار پێویستە ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
٢. ئەزموونی کارکردنی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا  لە (٤) ساڵ کەمتر نەبێت.
٣. زانینی زمانی ئینگلیزی ھەلی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ پێشکەشکار.
٤. پێویستە پێشکەشکار لارینەبوونی فەرمانگەکەی بھێنێت بەمەبەستی گواستنەوەی.
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردن (١٢/٦/٢٠١٤) یە. ھەر فەرمانبەرێک ئارەزووی کارکردن دەکان لەزانکۆی راپەڕین و مەرجەکانی سەرەوەی تێدایە دەتوانێت سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)

 

 

 

راگەیاندن بۆ دوو پۆستی راگر لە زانکۆی ڕاپەڕین

وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی پۆستەکانی(ڕاگری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان، ڕاگری فاکەڵتی پەروەردە) لە زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیەنێت. هەر بەڕێزێک مەرجەکانی تێدایە و ئارەزوو دەکات بۆ بوشداریکردن لەو پێشبڕکێیەدا دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات.
مەرجەکان:
1-هەڵگری بروانامەی دکتۆرا بێت.
2-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3-خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
4-شارەزایی لە زمانی ئنگلیزی دا هەلی زیات بۆ بەشداربوو دەرەخسێنێت.
5-کەسایەتی بەهێز بێ و توانای بەرێوەبردنی لە ئاستێکی باڵادا بێت. تێبینی
هەر بەڕێزێک مەرجەکانی تێدایە و ئارەزووو دەکات، دەتوانێ (سیڤی) یەکەی بۆ ئەم ئیمەیڵانەی خوارەوە بنێرێت:
(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)
(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)
دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، تا رێکەوتی 22/5/2014 دەبێت.

زانکۆی راپەڕین خولی رێگاکانی وانەوتنەوە دەکاتەوە

ئاگاداری مامۆستایانی زانکۆمان دەکەین، کە خولی رێگاکانی وانە وتنەوە روژی یەکشەمە ٢٠/٤/٢٠١٤ دەست پێدەکات. کاتژمێر ٢ ی دوای نیوەرۆ لە ھۆڵی B٧ لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان. ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت بەشداربن لەو خولەدا پێویستە ئەم فۆرمە پڕ بکاتەوە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم :

http://www.raparinuni.org/form/