ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی گروپی کۆمەکی زانکۆ، فێستیڤاڵی خواردنە کوردەوارییەکانیان سازکرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا بەشێکی زۆری خواردنە کوردەوارییەکان نمایشکرابوون، دەربارەی ئامانجی فێستیڤاڵەکە ژینۆ محمد ئەندامی گروپی کۆمەکی زانکۆ وتی: دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە خوێندکارانی زانکۆ و ئامادەبووان زیاتر بە خواردنە کوردەوارییەکان ئاشنابکەین، هەروەک دەمانەوێت بە داهاتی فرۆشتنی خواردنەکان کە دەبەخشرێت بە سندوقی کۆمەکی زانکۆ هاوکاری خوێندکارانی کەمدرامەت بکەین و بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە قۆناغی خوێندنیان بدەن و لە خوێندن دانەبڕێن.