University of Raparin Logo

چەند مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئێمپاکت فاکتەری بەرز بڵاو دەکەنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی كیمیا لەكۆلێژی زانست توێژینەوەیەكی زانستی لەگۆڤارێكی ئاستبەری نێودەوڵەتی بڵاودەكەنەوە.

توێژەران مامۆستای یاریدەدەر ریاض زیندین مولود و دكتۆر ئۆمێد ئەمیری و مامۆستای یاریدەدەر پێشەوا حسن محمود لە بەشی کیمیای زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەکیان بلاو کردەوە بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە ناو نیشانی (Novel flower‐like Sn–Cu and cactus‐like Sn–Ag nanocatalysts for photo catalytically removal of toxic pollutant) لە گۆڤاری (Applied Organometalic Chemistry) کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (3.259)ە.

كلیك لەم بەستەرە بكە بۆ خوێندنەوە توێژینەوەكە:
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/abs/10.1002/aoc.5652

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن زانست توێژینەوە گۆڤار