مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەهاوبەشی لەگەڵ توێژەرێكی دیكە، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی دروستكردنی دژە بەكتریایەكی نوێ لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.463)دا بڵاوكردەوە.
مامۆستا دارا محمد یاریدەدەری راگری كۆلێژی زانست بۆ كاروباری كارگێڕی و خوێندكاران و مامۆستا لەبەشی كیمیا، بەهاوبەشی لەگەڵ توێژەرێكی دیكە، توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Synthesis of new ß-lactam- N-(thiazol-2-yl)benzene sulfonamide hybrids: Their in vitro antimicrobial and in silico molecular docking studies) لەگۆڤاری Journal of Molecular Structure بڵاوكردەوە كە بەپێی دواین لیستی رانكی گۆڤارە زانستییەكان لە لیستی كلاریڤەیتدا خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.463)ە.
مامۆستا دارا محمد پێیڕاگەیاندن كە توێژینەوەكە دەربارەی دروستکردنی چەند دژە بەکتریایەکی نوێ-یە، و تاقیكردنەوەیان بەشێوەی کرداری لەتاقیگە، هەروەها تاقیكردنەوەیان بەشێوەی تیۆری لە ڕێگەی پڕۆگرامی مۆلیکولەر دۆکینگ و بەراوردکردنیان لەگەڵ دژەبەکتریای ستاندارد. وتیشی: توێژینەوەكەمان بەو دەرەنجامە گەیشتووە كە بەشێک لەدژە بەکتریاکانمان ئەنجامی بەهێزتریان دەدا بە بەراورد بەستانداردی بەکارهاتوو لە ڕاگرتنی گەشەو لە ناوبردنی بە کتریاکان.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە گرتە لەم بەستەرە بكەن:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0022286020312291?via%3Dihub