مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توانی دوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ و پێداویستییەكانی سكۆلەرشیپی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی هۆڵەندا، توانی كۆرسێكی سكۆلەرشیپی كورتخایەنی یەك مانگی دەربارەی ( Public Interest Journalism) ڕۆژنامەوانی بەرژەوەندی گشتی، كە كۆرسەكە لە (RNTC - Radio Netherlands Training Centre) بەدەستبهێنێت، كە لەشاری Hilversumی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت،.
پ.ی.د. ئاراز رەمەزان، كە مامۆستایە لەزانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕینە، براوەی سكۆلەرشیپی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی حكومەتی هۆڵەندایە كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گشتاندنی بۆ دەكرێت.
لەبارەی سكۆلەرشیپەكەوە پ.ی.د. ئاراز رەمەزامەن، بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی زانكۆی راپەڕین، وتی: یەكێك لەو بابەتانەی كە گرنگی زۆری لام هەیە رۆژنامەوانی بەرژەوەندی گشتییە كە لەمیدیای كوردی و پانتایی گشتی لە سۆشیال میدیاشدا غیابی زۆرە، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی زۆری دروستكردووە لەسەر رایگشتی و بەرژەوەندی گشتی خەڵك لەهەرێمی كوردستان، هەربۆیە لەدوای ئەم كۆرسە زانستییە هەوڵدەدەم بەكتێبێك یان توێژینەوەیەكی زانستی زیاتر دەربارەی ئەم جۆرە لەرۆژنامەوانی بنوسم، كە كاریگەری و رۆڵی بۆ هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی چارەسەری ئەو تەنگژەو قەیرانانەی تیایدا دەژین زۆر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا لەدوای تەواوكردنی كۆرسەكە چەند كۆرسێكی هاوشێوە بۆ رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكاتەوە لەرێگەی سەندیكاو رێكخراوە رۆژنامەوانیەكانەوە، وتیشی: ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو خۆپارێزی لەو پەتا گشتگیرە جیهانییە، ناتوانین سەفەر بكەین و لەهۆڵەندا بەشداری خولەكە بكەین، هەربۆیە لەماوەی ئەم مانگەدا بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری خولەكە دەبین.