رۆژانی (17 و 18ی ئایاری 2020) بەبەشدارین دەیان توێژەرو مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، دوو وێبیناری دیكەی زنجیرە وێبیناری زانكۆی راپەڕین دەرباری نوسین و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوون.
لەوێبیناری یەكەمدا كە رۆژی (17ی ئایاری 2020) بەڕێوەچوو لەلایەن (Fengxiu Zhang) توێژەر لەزانكۆی (George Mason University) سیمینارێك دەربارەی (توێژینەوەی باش چییە؟ توێژینەوەی خراپ چییە؟ بەڕێوەچوو.
لەوێبیناری دووەمیشدا كە رۆژی (18ی ئایاری 2020) بەڕێوەچوو لەلایەن (Ryan Allen) توێژەر لە زانكۆی ( Chapman University ) سیمینارێك دەربارەی (تێگەیشتن و ناساندنی گۆڤارە ساختەكان) بەڕێوەچوو.
ئەم وێبینارانە لەچوارچێوەی زنجیرە وێبینارێكدایە كە بەردەوامی دەبێت، بەبەشداری توێژەران لەزانكۆو دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەكان.