University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین زنجیرەیەك وێبینار لەلایەن چەندین کەسی شارەزا لەوڵاتان و دامودەزگای جیاوازەوە رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە لەرۆژی (15ی ئایاری 2020)ەوە زانكۆی راپەڕین، زنجیرەیەک وێبینار دەربارەی (نوسین و میتۆدەكانی نوسینی توێژینەوەی زانستی) بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان رێكبخات. بەشێوەیەک کە هەر زانکۆیەک دەتوانێت بە (5) مامۆستا بەشداربێت.

مەرجەکانی بەشداربوون :

- پێویستە بەشداربوو زمانی ئینگلیزی بزانێت
- تا کۆتایی وێبینارەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئامادەیی هەبێت
- ئەوبابەتانە بخوێنێتەوە کە پێشوەختە بۆیان دەنێردرێت
- باشتر وایە پسپۆڕی مامۆستاکە لەبواری زانستە مرۆڤایەتی وکۆمەڵایەتیەکاندا بێت.
تێبینی: سەرجەم مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەتوانن بەشداربن.

كلیك لەم بەستەرە بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداربوون

كلیك لەم بەستەرە بكە بۆ داگرتن و خوێندنەوەی كارنامەی وێبینارەكان

 

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن خوێندنی باڵا خوێندنی ئەلیکترۆنی