لەزانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی ڕاھێنانی فریاگوزاری سەرەتایی بەبەشداری چەند مامۆستایەكی كۆلێژی پەرستاری بۆ ڕێکخراوی جیھانی (WIN) بەڕێوەچوو.
كۆرسەكە لەسەر داوای ڕێکخراوی جیھانی (World In Needs- جیھان لەپێویستیدا ئەنجامدرا، بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە خۆپارێزیە تەندروستیەکان، کۆرسی ڕاھێنانەکە لەتاقیگە پێشکەوتوەکانی کۆلێژی پەرستاری لەماوەی ھەفتەیەکدا لەلایەن چەند مامۆستایەکی کۆلێژەکەوە بەڕێوەچوو، بەھەماھەنگی کۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی راپەڕین.