University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دو توێژینەوەی زانستی بڵاوكردنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ژوان محمد خالد، خوێندکاری ماستەر لەپسپۆڕی ئەندازیاری کۆمپیوتەر كە ستافی زانكۆی راپەڕینە، دو توێژینەوەی زانستی لەدو گۆڤاری زانستیدا بڵاوكردنەوە.

توێژینەوەکەی یەکەم بەناونیشانی Resistant Blockchain Cryptography to Quantum Computing Attacks، بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی International Journal of Science and Business کە باس لە پێکھاتەو سکیورکردنی بلۆكچەین کریپتۆگرافی دەکات و چۆنیەتی بەرگریکردنی بەرامبەر بەھێرشەکانی کوانتومی کۆمپیوتەر.
هەروەها توێژینەوەی دوەم بەناونیشانی Big Data Analysis for Data Visualization: A Review، لەهەمان گۆڤار بڵاوكراوەتەوە، كە باس لەگەورەکردن و شیکردنەوەی داتا جۆراوجۆرەکان دەکات و بەراوردی چەندین توێژینەوە پێشوو دەکات لەم بوارەدا.

لینكی توێژینەوەی یەكەم
https://ijsab.com/volume-5-issue-3/3684

لینكی توێژینەوەی دوەم
https://ijsab.com/volume-5-issue-2/3545

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا توێژینەوە گۆڤار توێژەر