مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری تر لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (1.439)بڵاوكردەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، مامۆستاو بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین ، لە درێژەی کار و چالاکیە ئەکادیمیەکانیدا توێژینەوەیەکی لەبواری میدیا لەژێر ناونیشانی(Quality of media reporting of suicide in Iraq) لەگۆڤاری (INTERNATIONAL JOURNAL OF SOCIAL PSYCHIATRY)بڵاوكردەوە.
لەتوێژینەوەكەدا لێكۆڵینەوە كراوە لەسەر روماڵی میدیای عێراقی و كوردی بۆ كەیسەكانی خۆ كوشتن لەعێراقدا.
گۆڤارەكە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (1.439)یەو لەسكۆپەس و كلاریڤەیت و چەندین دامەزراوەی زانستی ئاستبەری نێودەوڵەتی چاپ و بڵاوكردنەوە ئیندێكس كراوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://journals.sagepub.com/eprint/6KFBRH7MZZQKPUI4P4BW/full