مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەگۆڤاری خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (۷.۲٤٦) بڵاوكردەوە، که به‌رزترین ئیمپاکتی کاریگه‌ری بواری زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰-٢٠٢١، لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا.
دكتۆرە (په‌یمان ڕه‌مه‌زان) مامۆستا له به‌شی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانکۆی ڕاپه‌رین تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتوێژانی له گۆڤاری (Journal of Cleaner Production) بەناونیشانی (The asymmetric effect of Public Private Partnership Investment on Transport CO2emission in China: Evidence from Quantile ARDL Approach) بڵاوكردەوە.
بەگشتی توێژینەوەكە دەربارەی خزمه‌تگوزاریه گشیهکانی ژێرخانی سێکته‌ری گواستنهیە كە کۆڵه‌که‌ی سەره‌کی گه‌شه‌ی ئابووری داده‌ندرێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌ری سه‌ره‌کی هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕانکارییه ژینگه‌ییه‌کان، بۆیه پێوویسته وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتی گواستنه‌وه بگۆڕدرێت و ڕەوشە ژینگه‌ییه‌کان له‌به‌ر چاوبگیرێت لەم سێكتەرەدا و بەتایبەتی له‌فراوانکردنی که‌رتی گواستنه‌وه، وه‌ک سێکتهریکی سه‌ره‌کی خزمه‌تگوزاری گشتی. لەتوێژینەوەكەدا تیشكخراوەتە سەر حاڵه‌تی وڵاتی چین كە ئه‌و گۆڕانکاریه ستراتیژیه له ستایڵی تازه‌ی شارنشینیدا پێویسته و بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ش پێویسته سیاسه‌تی هاوبه‌شیکردنی گشتی و تایبه‌ت بکرێت لهسیکتهری گواستنه‌وه‌و به‌کارهێنانی وزه‌ی سه‌وز بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه ژینگه‌ییه‌کانی گه‌شه‌ی ئابووری و گرینگی‌دان به گه‌شه‌ی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ک که خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان فراوان بن بهلهبهرچاوگرتینی ئامانجەکانی گەشەسەندنی بەردەوام که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کاری له‌سه‌رده‌کات.
گۆڤاری (Journal of Cleaner Production) له چارەكی یهکەمە له دامەزراوەی چاپی ئێلسفیر (ELSEVIER SCI LTD) و ئیندێکس کراوه له ماسته‌ر لیستی کلاریفه‌یت (Master Journal List; Web of Science Group) و هەروەها لەسكۆپەس و چەندین دامەزراوەی تری چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0959652620353269