University of Raparin Logo

یەكەمین گفتوگۆی ماستەر لەبەشی فەلسەفە بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (22 – 12 – 2020) یەكەمین گفتوگۆی توێژینەوەیەكی خوێندكارێكی ماستەر لەبەشی فەلسەفەی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

خوێندكار (سەركار حمە رشید سعید) توێژینەوەكەی لەژێرناونیشانی (فەلسەفەی پەروەردە لەدیدی پلاتۆن و جۆن دیوی) كە توێژینەوەیەكی شیكاری و بەراوردكاری بوو، خستەڕوو و لەلایەن لیژنەی گفتوگۆشەوە بەچڕی گفتوگۆی لەبارەوە كراو هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەكە كرا.
لیژنەی هەڵسەنگاندن پێكهاتبوو لەبەڕێزان (پ.د. حسن حسین صدیق، سەرۆكی لیژنە لەزانكۆی راپەڕین، و پ.د. حمید عزیز سعید، لەزانكۆی سەلاحەددین، ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. كاوە محمد حسێن، زانكۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. مسلم حسن محمد، لەزانكۆی راپەڕین، ئەندامی لیژنە).
لەدوای نزیكەی دو كاتژمێر لەگفتوگۆو بەرگریكردنی توێژەر لەتوێژینەوەكەی، لیژنەكە بڕیاریدا بەپێدانی بڕوانامەی ماستەر لەفەلسەفە، بەناوبراو.
بەشی فەلسەفە لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، كۆنترین بەشی فەلسەفەیە لەناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستانداو لەساڵی (2005) كراوەتەوە، و بۆیەكەمینجارە بڕوانامەی ماستەر ببەخشێت.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن توێژینەوە گۆڤار