مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.180) بڵاوكردەوە٠
مامۆستا (بەختيار عثمان خضر) مامۆستا له به‌شی جوگرافياى كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانکۆی ڕاپه‌رین، توێژینەوەکەیان له‌گۆڤاری (Environmental Earth Sciences) بلاوکرده‌وه، بەناونیشانی (Optimal site selection for landfill) using the boolean-analytical hierarchy process) .
گۆڤارەكە لەچاره‌کی دووه‌می ریزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایەو لەلایەن دامەزراوەی سپرینگه‌ر چاپ و بڵاودەبێتەوە، گۆڤارەكە له ماسته‌ر لیستی جۆرناڵه‌کانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی يدیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە: https://link.springer.com/article/10.1007/s12665-021-09501-0