مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.483) بڵاوكردەوە٠
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (ئاراز رەمەزان) مامۆستاو بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی ڕاپهرین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری تر بەناونیشانی (Perceived Impact of Social Media on Panic Buying: An Online Cross-Sectional Survey in Iraqi Kurdistan) لەگۆڤاری (Frontiers in Public Health) بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە باس لەکاریگەری هەستپێکراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترسی کڕین لەنێوان هاووڵاتیان لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەكات لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا، توێژینەوەكە بەو دەرئەنجامە گەیشتوە كە پلاتفۆڕمەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتیش فەیسبوك كاریگەرییان هەبوە لەسەر دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترسی كڕین لەهەرێمی كوردستان، هەروەكچۆن ئەوەش خراوەتەڕو كە پێویستە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژیرانە مامەڵەبكەن لەكاتی بڵاوكردنەوەی راپۆرتە هەواڵەكان و وێنەو ڤیدیۆكاندا بەتایبەتیش لەكاتی قەیرانە تەندروستییەكانی وەكو ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆئەوەی نەبنە فاكتەری دروستبونی ترس بەگشتی و ترسی كڕین لەنێوان هاووڵاتیاندا.
گۆڤارەكە لەچارهکی دووهمی ریزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایە، و لهماستهر لیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە
https://www.frontiersin.org/articles/10.3389/fpubh.2021.668153/full?&utm_source=Email_to_authors_&utm_medium=Email&utm_content=T1_11.5e1_author&utm_campaign=Email_publication&field=&journalName=Frontiers_in_Public_Health&id=668153